عێراقكوردستانهەواڵ

هۆشدارییەکی بەپەلەو گرنگ بە بەکارهێنەرانی فەیسبووک دەدرێت

هۆشدارییەکی بەپەلەو گرنگ بە بەکارهێنەرانی فەیسبووک دەدرێت

باسک نێت
ماوەیەکە نامەیەکی ساختە لەفەیسبووک، جۆرێک لە نادڵنیایی لای بەکارهێنەرانی دروستکردووە، بۆ ئەو مەبەستە ناوەندی ئاسایشی ئەلیکترۆنیی سەر بەوەزارەتی ناوخۆی عێراق هۆشداریدەدات لەبارەی نامەیەکی ساختەوە کە لەم دواییانەدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بۆ بەکارهێنەران دەنێردرێت.

ناوەندەکە لەڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت: لەنامەدا دەووترێت کە ئەکاونتی بەکارهێنەرەکە لەکاردەخرێت بەهۆی پێشێلکردنی یاساو سیاسەتەکانی فەیسبووکەوە، لینکێکیش لەگەڵ نامەکەدا دانراوەو داوا لە بەکارهێنەران دەکات، بۆ دڵنیابوون لەناسنامەکەیان، لینکەکە بکەنەوە.

ناوەندی ئاسایشی ئەلیکترۆنی ڕایدەگەیەنێت: ئەم کارە هێرشی ئەلیکترۆنییەو ئەو کەسانەی ئەم کارە دەکەن، ماڵپەڕی ساختە دروستدەکەن کە هاوشێوەی ماڵپەڕی فەرمیی فەیسبووکە، ئەویش بۆ فریودانی بەکارهێنەرانی و بردنی زانیارییە کەسییەکانیان، چوونکە خوودی کۆمپانیای فەیسبووک نییە.

ناوەندەکە داوا لەبەکارهێنەرانی فەیسبووک دەکات، کە ئەو نامەیەیان پێگەیشت، بەوردی ناونیشانی ماڵپەڕەکە بپشکنن و دڵنیاببنەوە کە هەڵەی ڕێنووسی و هێمای نامۆی تێدا نییە، دەشڵێت: دووربکەونەوە لەکردنەوەی لینکی گوماناوی و نەناسراو.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close