جیهانهەواڵ

ترەمپ لە یەكەم رۆژی دەستبەكاربونیدا زیاتر لە (100) فەرمانی جێبەجێكاری دەردەكات

ترەمپ لە یەكەم رۆژی دەستبەكاربونیدا زیاتر لە (100) فەرمانی جێبەجێكاری دەردەكات

باسک نێت
دۆناَد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، بەنیازە زیاتر لە (100) فەرمان لەیەكەم رۆژی بوونی لە كۆشكی سپی بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە دەگاتە ئاستی هەڵمەتێك لە شۆك و ترساندن، سەبارەت بە ئاسایشی سنورەكان و دەركردنی كۆچبەران و كۆمەڵێك لە كارە لەپێشینەكانی تری سیاسەتەكانی.
ترەمپ، لە كۆبونەوە تایبەتەكەی لە بارەگای كاپیتۆل، ئەندامە كۆمارییەكانی ئەنجومەنی پیرانی لەبارەی ئەو دەستپێكە بەهێزە ئاگاداركردووە.
بڕیارە لە رۆژی دەستبەكاربونی ترەمپدا (20) ئەم مانگە، چەندین رێوشوێن رابگەیەنرێت.

كەسە نزیكەكانی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، سەرقاڵی ئامادەكردنی كۆمەڵێك فەرمانی جێبەجێكاری بوون، كە دەكرێت ترەمپ بەزوویی واژویان لەسەربكات لەبارەی كۆمەڵێك پرسی فراوان، لە هەڵمەتی تایبەت بە سنورەكانی ئەمریكاو مەكسیكەوە، بۆ گەشەپێدانی وزەو هێزی كارو، سیاسەتەكانی تایبەت بە هەردوو رەگەز لە قوتابخانەكان و، رێگەدان بە پێكوتەكان و چەندین پرسی تر، كە ترەمپ لەكاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا بەڵێنی داوە لەیەكەم رۆژی دەستبەكاربونیدا جێبەجێیان بكات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close