
دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند: دە کەیسی گومان لێکراومان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی هەیە، کە بەداخەوە سەردانی پرسەیان کردوە.
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی هۆشداری ده‌داته هاوڵاتییان و ده‌ڵێت: تکاتان لێدەکەم هاوڵاتیان پابەندبن بەرێنماییە تەندروستیەکان، پرسەو بۆنەکان و قەرەباڵغی لەهەرشوێنێک بێت سەرچاوەی بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
ئه‌مه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته 19 كه‌س و كه‌سێكیش گیانی له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكیش چاكبووه‌ته‌وه.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە