
وتەبێژی بارەگای خاتەم لئەنبیا:
شەڕ بەردەوام دەبێت تاوەکو بە تەواوی زەلیل دەکرێن و رادەست دەبن
باسک نێت
وتەبێژی بارەگای فەرماندەیی خاتەم لئەنبیا :
🔹وەک ئاماژەمان پێدا، بە دوژمنانی زایۆنیستی-ئەمریکی رادەگەیەنین زانیارییەکانتان سەبارەت بە هێزو کەرەستەی سەربازیی ئێمە ناتەواون. ئێوە بە تەواوی بێ ئاگان لە توانا بێئەندازە و ستراتیژییەکانمان.
🔹وا هەست نەكەن کە دامەزراوە ستراتیژییەکانی بەرهەمهێنانی موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرە دوور مەوداکانمان و سیستەمی بەرگری ئاسمانی و شەڕی ئەلیکترۆنی پێشکەوتوومان و ئامێرە تایبەتمەندەکانمانتان لەناوبردووە، چونکە گریمانەیەکی لەو شێوەیە تەنها نوقمترتان دەكات لەناو زەلكاوەتان.
🔹بەرهەمهێنانی سەربازی ستراتیژی ئێمە لەو شوێنانەدا ئەنجام دەدرێت کە ئێوە نایزانن و هەرگیز ناتوانن پێی بگەن.
🔹ئەم شەڕە بەردەوام دەبێت تاوەکو بە تەواوی زەلیل دەکرێن و بە قوڵی پەشیمان دەبن و بە تەواوی رادەست دەبن.
🔹دوای ئەو لێدانەی باوەڕپێنەکراوانەی کە تا ئێستا بەدەستیەوە دەناڵێنن، چاوەڕوانی کردەوەی بە ئازاترو بەربڵاوتر و وێرانکەرتر لە ئێمە بکەن.




