
باسک نێت
کۆمەڵەی مانگی سوور لە ئێران رایگەیاند: “کاتژمێر 9:54ـی شەوی رابردوو، پاسێک کە سەرنشینەکانی زیارەتکاری پاکستانی بوون، لەسەر رێگەی پارێزگای یەزد بەرەو چەزابە دەڕۆیشت، بە مەبەستی گەیاندنی زیارەتکاران بە کەربەلا، بەڵام لە رێڕەو دەرچووە و خۆی کێشاوە بە دیوارێکدا.”
کۆمەڵەکە راشیگەیاند: “28 کەس گیانیان لەدەستداوە، 23 کەس بریندارن و ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە زۆرە. برینی حەوتیان سەختە و سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.”
لە رووداوەکەدا پاسەکە ئاگری گرتووە و تەرمی هەندێک لە سەرنشینەکان گیریان خواردبوو، تیمەکانی فریاکەوتن تەرمەکانیان دەرهێناوە و رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە