عێراقهەواڵ

زانیاری لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی وەزیرێک ئاشکرا دەکرێت

زانیاری لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی وەزیرێک ئاشکرا دەکرێت

میدیا عێراقییەکان:باسک نێت

دەستەی دەستپاکی عێراق لەگەڵ پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل) لە پەیوەندییە بۆ دەستگیرکردنی ،ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری پێشووی نەوتی عێراق لە تێوەگلاوە لە دۆسیەی دزیی سەدە.

دزیی سەدە دەگەڕێتەوە بۆ دەرهێنانی پارەی کاش لە دەستەی گشتی باج لە ساڵانی 2021 و 2022 کە کۆی گشتیی ئەو پارەیە دزراوە نزیکەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە، لەم دۆسیەیەدا ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق و بازرگانان تێوەگلاون،

دوای ئه‌وه‌ی بانكی ڕافیده‌ین لە تشرینی یەکەمی 2022، دزینی سێ ترلیۆن و 700 ملیار دیناری له‌ هه‌ژماری ده‌سته‌ی گشتی باج پشتڕاست كرده‌وه‌، دادگای کەرخ لە بەغدا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ تۆمه‌تبارانی ئه‌و دۆسیەیە ده‌ركرد کە یەکێک لەتۆمەتبارەکان ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراقە.

لە 1ی شوباتی 2023، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەڕاندنەوەی 80 ملیۆن دۆلاری ڕاگەیاندو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوە قۆناغی یەکەمە بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم ئەو بڕە پارەیە بۆ خەزێنەی گشتیی وڵات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close