
بەفشاری ئەمریكا قەتەڕ بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماسی ئاگادار کردووەتەوە کە پێویستە دەستبەجێ خۆیان بۆ رۆیشتن ئامادە بکەن.
باسک نێت
لەمبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە: قەتەڕ نزیکەی 10 رۆژ پێش ئێستا ئەو کارەی ئەنجامداوە و بە بەرپرسانی حەماسی راگەیاندووە، چیتر لە دەوحە پێشوازییان لێناکرێت.
ئەمەریکا بە قەتەڕی راگەیاندووە نابێت هیچکام لەو پایتەختانەی هاوبەشی واشنتۆنن پێشوازی لە بەرپرسانی حەماس بکەن، ئەوەش دوای رەتکردنەوەی ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان لەلایەن بزووتنەوەکەوە.
جێی باسە قەتەڕ لە ساڵی 2012ەوە میوانداری لە سەرکردە سیاسییەکانی بزووتنەوەی حەماس دەکات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




