عێراقكوردستان

سودانی بە نهێنی داوای مانەوەی هێزەکانی ئەمریکای کردووە

ڕۆژنامەی “پۆڵیتیکۆ”ی ئەمریکی ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و ڕاوێژکارەکانی چەند بروسکەیەکی نهێنییان بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناردووە و داوای مانەوەی هێزەکانی ئەمریکایان لە عێراق کردووە.

باسک نێت

ڕۆژنامەکە بەپێی ئەو بروسکە نهێنییەی کە دەستی کەوتووە، ئەوەشی ئاشکرا کردووە، سودانی داوای گفتۆگۆی لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەیدا کردووە و سەبارەت بەو داوایەش کە وتبووی: “دەبێت هێزەکانی هاوپەیمانان عیراق جێبهێڵن “، تەنها بۆ ڕازیکردنی هاوڵاتییانی عێراق بووە.

ھەر بەپێی ئەو بروسکەیە، جگە لە سودانی ڕاوێژکارەکانیشی بە بەپرسە ئەمریکییەکانیان وتووە کە سودانی لەسەر مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هیچ جۆرە کاردانەوەیەکی نەرێنی نییە و ئامادەی گفتۆگۆی نهێنییە لەوبارەیەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر، سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئیتر هیج جۆرە بیانویەک بۆ مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراقدا نەماوەو و دەبێت بە زووترین کات لەو خاکە بکشێنەوە. ئەمریکاش لە وەڵامی ئەم داوایەی سودانی وتی: “لەئێستادا هیچ پلانیکی کشانەوەمان لە عێراقدا نییە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close