♦️راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێم: ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق دەمێننەوە
🔸بابەکر زێباری، راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێم بۆ مالپەری فەرمی پارتی:
🔹کەمکردنەوەی بەشە بودجەی پێشمەرگە لە لایەن ئەمەریکاوە، ھیچ پەیوەندییەکی بە چاکسازییەوە نییە.
🔸پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە و بەپێی بەرنامەی دیاریکراو بە بێ دواکەوتن پرۆسەکە بەڕێوە دەچێت.
🔹پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەپێی خشتەی دیاریکراو بەڕێوە دەچێت و ھێزەکان یەک دەخرێن و فیرقەیەک لە تەواوبووندایە و ئەوەی دیکەش کاری تێدا دەکرێت.
🔸بەرنامەیەکی باش دانراوە و کاری باشی بۆ دەکرێت، کە قۆناغی یەکەم دوو فیرقە تەواو دەبن و دواتریش فیرقەی دیکە دروست دەکرێن و وەزارەتی پێشمەرگە دەبێتە خاوەن کۆمەڵێک فیرقە.
🔹ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق بەردەوام دەبن و خۆشیان باسیان لەوە کرد کە لە عێراق دەمێننەوە و بەردەوام دەبن.
🔸پێویستە ئەو ھێزانە لە عێراق بمێننەوە ، چونکە جارێ عێراق پێویستی بە ھێزی ھاوپەیمانان ھەیە.