
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی سزدانی سێ كەسی ڕاگەیاند كە پێشتر بەپێی ماددەی 14ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر دەستگیركرابوون.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بە مەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەمووجۆرە مادەیەكی هۆشبەرو هەر جۆرە كارێكی نایاسایی، هێزەكانمان توانیان لەڕۆژی 16-8-2019 تا ڕۆژی 2-10-2019 بەبڕیاری دادوەر لەپارێزگای سلێمانی سێ كەس بە پێی ماددەی 14ی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بكەن.
ئاشكراشیدەكات، دادگای تاوانەكانی سلێمانی/2 ، لەڕۆژانی 4و 9-3-2020 تۆمەتبارەكانی بەمشێوەیە سزا دا:
(ڕ ،م ، ئـ) لەدایكبووی ساڵی (1977) بۆ ماوەی (15) ساڵ زیندانی و غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار.
(ئـ ،ك،ق) لەدایكبووی ساڵی (1999) بۆ ماوەی (7) مانگ زیندانی و غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار.
(هـ ،ع ،ع) لەدایكبووی ساڵی (1993) بۆ ماوەی (7) مانگ زیندانی و غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار.