كوردستانهەواڵ

حکومەتی هەرێم لەبارەی مووچەی فەرمانبەران کۆدەبێتەوە

بەپێى خشتەى کارى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم ، ئەمڕۆ ئەنجومەنەکە کۆبونەوەى ئاسایی خۆیان ئەنجام دەدەن و یەکەمین تەوەرى کۆبونەوەکەیش تایبەت دەبێت بە سەردانى شاندەکەى هەرێم بۆ ئەمەریکا و کۆبونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتە و ئەم تەوەرەى گفتوگۆش لەلایەن سەرۆکى حکومەتى هەرێمەوە دەخرێتەڕو.

هەر بەپێى کارنامەکە، سەرۆکى دەستەى دەستپاکى راپۆرتێکى تایبەت بە جێبەجێکردنى (ستراتیژى نیشتیمانى روبەڕوبونەوەى گەندەڵى لە هەرێمى کوردستان-عێراق) کە پێشتر لەلایەن ئەنجومەنەکەوە پەسەند کرابو.

بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەى ئەنجومەنى وەزیران تایبەت دەبێت بە پرسى موچەى موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان و لەلایەن وەزیرى داراییەوە هەنگاو و رێکارەکانى ئەم دواییانەى وەزارەتەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەخرێتەڕو تایبەت بە موچەى موچەخۆرانى هەرێم لەژێر رۆشنایی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکان

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close