كوردستانهەواڵ

بازرگانێک و سێ بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند هێزەکانیان بازرگانێک و سێ بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیرکردوە.

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە یەکێک لە تۆمەتبارەکان دانیشتوی ناحیەی شۆرشە و سێ کەسەکەی دیکەش دانیشتویی ناحیەی بازیانن.

ئاماژەی بەوەشکردوە دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە یەکێکیان بازرگانی ماددەی هۆشبەرە و سێ کەسەکەی دیکەش بەکارهێنەری ماددەکەن.

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە چەمچەماڵ ڕاشیگەیاندوە. لەئێستادا تۆمەتبارەکان بەبریاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی ( 14 ) هۆشبەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close