بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، ئەمڕۆ چوارشەممە 2/9/2020 كۆبوونەوەی ژمارە 38ی ئەنجومەنی وەزیران، بە شێوازی ڤیدیۆکۆنفرانس ئەنجام دەدرێت.
د. جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرای كرد، کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی بابەتی دەستپێکی (ساڵی خوێندنی نوێی ٢٠٢٠ – ٢٠٢١) لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و خوێندنی باڵا و گفتوگۆکردنی ئەگەر و پێشنیارەکان.
لە چەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، چەند پێشنیازێكیان بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ خستەروو. لەبارەی رەوشی كۆرۆناش وەزارەتی تەندروستی راپۆرتێكی ئامادەكردووە و ئەمڕۆ دەیخاتەروو.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە