![](https://www.basknet.net/wp-content/uploads/2024/01/inbound5919525974981905372-780x405.jpg)
به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی 644 هه‌زار كه‌س ڕاده‌گیرێت
باسک نێت
بە بڕیاری وەزارەتی بازرگانی كۆچكردوان و ئەو كەسانەشی لە دەرەوەی وڵات نیشتە جێن لە لیستی فۆرمی خۆراك دەر دەهێنرێن .
كۆبۆنی ئه‌لیكترۆنیی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتییان كارادەكرێت
وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق ده‌ڵێت، كاركردن به فۆرمی خۆراك وەك ئەوەی ئێستا ئیدی كاری پێناكرێت
. حه‌سه‌ن نعمه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی پلاندانان و به‌دواداچوون له وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق ڕایگه‌یاند، كاراكردنی كۆبۆنی ئه‌لیكترۆنیی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتییان به‌رده‌وامه و له هه‌فته‌كانی داهاتودا هه‌ڵمه‌تێك به‌رپاده‌كه‌ن بۆ كاراكردنی كۆبۆنی ئه‌لیكترۆنیی به‌شه‌خۆراكی هاوڵاتییان له ماڵه‌كانیاندا له لێدوانێكدا بۆ میدیای فه‌رمیی حكومه‌ت، حه‌سه‌ن نعمه وتی، “له ڕێگه‌ی كۆبۆنی ئه‌لیكترۆنییه‌وه توانراوه پرۆسه‌كه پاكتاوبكرێت و به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی 644 هه‌زار كه‌س ڕاگیراوه، كه به‌شێكیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و به‌شێكی دیكه‌شیان گیانیان له‌ده‌ستداوه .”.