جیهانكوردستانهەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا زەماڵەی خوێندنی بۆ تورکیا ڕاگەیاند

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ڕایگەیاند، وڵاتى تورکیا زەمالەی خوێندن بۆ بەرنامەی (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنى (٢٠٢٤-٢٠٢٥) ڕاگەیاند.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، مامۆستایان و فەرمانبەران و هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکەیەنەوە، کە وڵاتى تورکیا زەمالەی خوێندن بۆ بەرنامەی (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنى (٢٠٢٤-٢٠٢٥) ڕادەگەیەنێت.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا:
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) لە تورکیا بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٤-٢٠٢٥) ڕادەگەیەنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە وڵاتى تورکیا زەمالەی خوێندن بۆ بەرنامەی (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنى (٢٠٢٤-٢٠٢٥) رادەگەیەنێت.
هەرکەسێک مەرجەکانی خوارەوەى تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی تورکیا هەبێت، بەلەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن، داوکاریش لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە تاکو (2023/2/20) دەبێت بۆ سەرچاوەى زەمالەکە:
https://www.turkiyeburslari.gov.tr
بەکالۆریۆس:

  • پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
  • پێشکەشکار دەبێت لە هیچ دامو دەزگایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرا بێت.
  • بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری پزیشکی پێشکەش دەکەن، پێویستە کۆنمرەی پۆلی دوانزەى ئامادەیی (٨٥%)کەمتر نەبێت، بۆ ئەو بەرێزانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری ددان و دەرمانسازی پێشکەش دەکەن، پێویستە کۆنمرەی پۆلی دوانزەى ئامادەیی (٨٠ %)کەمتر نەبێت، ئەوانەشى داواکاری بۆ پسپۆری ئەندازیاری پیشکەش دەکەن، پێویستە کۆنمرەی پۆلی دوانزەى ئامادەیی لە (٧٥ %)کەمتر نەبێت.
  • کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی تورکیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
  • لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەرێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
  • کاندیدی سەرکەوتو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پر بکاتەوە:
    https://scholarship.digital.gov.krd/#/login
    ماستەر:
  • پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
  • پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
  • پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.
  • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
  • کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  • کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی تورکیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
  • لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
  • کاندیدی سەرکەوتو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پر بکاتەوە:
    https://scholarship.digital.gov.krd/#/login
    دکتۆرا:
  • پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
  • پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.
  • پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠%) کەمتر نەبێت.
  • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
  • کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  • کاندیدی سەرکەوتو لە لایەن وڵاتی توریکا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
  • لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەرێگەی ماڵپەری زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
  • کاندیدی سەرکەوتو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پر بکاتەوە:
    https://scholarship.digital.gov.krd/#/login
    تێبینی:
    هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بڕوانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close