جیهانهەواڵ

خانووێکی سێ نهۆمی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سەقز تەقییەوە

باسک نێت

سەرۆکی فەرمانگەی بەرگری شارستانیی سەقز ڕایگەیاند، بەهۆی لێچوونی غازی ماڵان و بڵاوبوونەوەی، خانووێکی سێ نهۆمی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان، تەقییەوە.

عەتەڵڵا محەمەدی سەرۆکی فەرمانگەی بەرگری شارستانیی سەقز راگەیاند،، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن هاووڵاتییانەوە تیمەکانیان لە رووداوەکە ئاگادارکراوەتەوە، تەنیا یەک هاووڵاتیی بەهۆی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەکە برینداربووە، ئەویش ئافرەتێکی تەمەن 35 ساڵانەو بەهۆی برینەکانییەوە گواستراوەتەوە نەخۆشخانە شیفای سەقزو لە ژێرچاودێری پزیشکیدایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەکەوە دوو خانوو لەگەڵ دوو دوو دوکات و دوو ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەیشتووە، کە یەکێک لە خانووەکان سێ نهۆمییە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close