كوردستانهەواڵ

لە سلێمانی پزیشکێک کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا

پزیشکێکی ناسراوى شاری سلێمانی لەنێو ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا و گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیش زانیاری لەسەر ڕووداوەکە ده‌خاته‌ ڕوو.

نەقیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسى سلێمانى ڕاگه‌یاند: “کەمێک پێش ئێستا (چوارشه‌ممه‌ 12/8/2020)، له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى سلێمانى پزیشكێكى پسپۆڕى هه‌ناو به‌ناوى (ی.م)، له‌ نھۆمی دووه‌مى خانووه‌كه‌ى خۆیدا، فیشه‌كێكى ناوه‌ به‌ سه‌ریه‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ست داوه‌”.

گوتیشى: “ئه‌و پزیشكه‌ خێزانداره‌ و تا ئێستا دیار نییه‌ ھۆکاری خۆکوشتنەکەی چییه‌، بەڵام بە گوتەی ھاوسەری پزیشکەکە، ئەو پزیشکە ھیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نەبووە”.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد ئەوەشی خستە ڕوو، ئێستا تیمه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ى تاوان چوونه‌ته‌ شوێنى ڕووداوه‌كه‌، ھەروەھا ته‌رمه‌كه‌ش ڕەوانەی‌ پزیشكى دادوه‌ریى سلێمانی کراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close