
ئیسرائیل هێرشی کردە سەر یەمەن دەیان فرۆكە بەشداری لە هێرشەكەدا كردووە
باسک نێت
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشیان كردووە سەر بەندەری حودیدەدە وێستگەی وزەو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی لە یەمەن.
بەوتەی سوپای ئیسرائیل، دەیان فرۆكە بەشداری لە هێرشەكەی سەر شاری حودەدەیدا كردووە.
ئێزگەی سوپای ئیسرائیل لەزاری بەرپرسێكی سەربازی ئیسرائیلەوە بڵاویكردەوە: بۆردومانكردنی حودەیدە دوای سێ هێرشی حوسییەكان دێت بە موشەكی بالیستی بۆ سەر ئیسرائیل.
میدیاكانی سەربە حوسیەكانی یەمەن بڵاویكردەوە: هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل عەمبارەكانی نەوت لە بەندەری عەین عیسا كردووەتە ئامانج، هاوكات بەندەری حودەیدە لەسەر دەریای سور لە خۆرئاوای یەمەن كراوەتە ئامانج.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




