كوردستانهەواڵ

کۆمسیۆن: لە بەغداوە بە کامێرا چاودێری هەڵبژاردن دەکەین

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان یەکەمین هەڵبژاردنە کە تەنها بە کارتی بایۆمێتری دەنگ دەدرێت و کەس نازانێت دەنگدەر دەنگی بە کێ داوە.

باسک نێت

ئەمڕۆ یەکشەممە،29_ی ئەیلول_ی 2024 نەبەرد عومەر سەرۆکى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بۆ یەکەمین جار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەرەڕای دەنگدانی ئەلیکترۆنی، دەنگەکان بە دەستیش لەناو بنکەکانی دەنگدان دەژمێردرێنەوە و دواتر ئەنجامەکان دەنێردرێن بۆ بەغدا.

باسی لەوەش كردووە، بۆ یەکەمجارە لە هەموو وێستگەکانی دەنگدان کامێرای چاودێری بوونی دەبێت و راستەوخۆ لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە لە بەغدا چاودێری پڕۆسەکە دەکرێت.

باسی لەوەش کرد، ٩٥٪ـی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تەواو کراوە و لە ئێستاشدا راهێنان بە کارمەندەکانی کۆمسیۆن دەکرێت.

ئەوەشی خستەروو، نزیکەی ١٥٢ هەزار کارتی دەنگدان لە بنکەکانی کۆمسیۆن ماون و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بچن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.

بریارە رۆژی ٢٠ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی عێراق و لەژێر چاودێری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بەڕێوە بچێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close