
دەیان خێزانی کورد لە لوبنان گیریان خواردووە و ژمارەیەکیشیان لێ کوژراون
باسک نێت
دەیان خێزانی کورد بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە لە باشووری لوبنان گیریان خواردووە و ناتوانن دەرچن داوای هاوکاری دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان ئەو خێزانانە ئاوارەی رۆژئاوای کوردستانن و لە باشووری لوبنان نیشتەجێ بوون بەڵام بەهۆی بۆردوومانەکانەوە ئێستا گیریان خواردووەو ناتوانن دەرچن.
ئەو خێزانانە بە میدیا ناوخۆییەکانی لوبنانیان وتووە، کە تا ئێستا ١٥ کەسیان لێ کوژراوە و ژمارەیەکی دیکەشیان لێ برینداربووە.
خێزانەکان خەڵکی عەفرینی رۆژئاوای کوردستانن و ماوەی چەند ساڵێکە لە لوبنان نیشتەجێن.
بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە ٤٠ خێزانیان توانیویانە خۆیان دەرباز بکەن بەڵام لە کاتی هەڵهاتنیان بەشێکیان بەر بۆردوومانەکانی ئیسرائیل کەوتوون.
بە پێی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان زیاتر لە ٣٠ هەزار ئاوارەی سوری لە لوبنان نیشتەجێن و بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە بەشێکیان گەڕاونەتەوە سوریا.




