جیهانهەواڵ

تورکیا سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئێران ڕاگرت

تورکیا سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئێران ڕاگرت

باسک نێت

هێڵی فەرمی فڕۆكەوانی و كۆمپانیای فڕۆكەوانی پێگاسۆسی توركیا :

هێڵی فەرمی فڕۆكەوانی و كۆمپانیای فڕۆكەوانی پێگاسۆسی توركیا سەرجەم گەشتەكانیان بۆ ئێران و بە پێچەوانەشەوە لە ئێرانەوە بۆ توركیا هەڵوەشاندەوە، تا سەرەتای مانگی داهاتوو هیچ پلیتێكی گەشتكردن بەرەو ئێران نافرۆشن، چونكە سەرجەم گەشتەكانیان تا كۆتایی ئەم مانگە هەڵوەشاندووەتەوە.

 هۆكاری ڕاگرتنی گەشتەكانیان بۆ ئێران، بەهۆی مەترسیی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانەوەیە.

پێشتریش هەردوو كۆمپانیاكە بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە تەواو گەشتەكانیان بۆ ئێران، لوبنان و ژمارەیەك وڵاتانی دیكەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگرت بوو.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close