
بایۆمەتری مامۆستایانی گرێبەست تا کاتێکی نادیار ڕاگیرا
باسک نێت
بەهۆی تەواو نەکردنی مامەڵەکانیان بەشێکی زۆری مامۆستایانی وانەبێژ کە کراون بە گرێبەست مووچەیان پێنەدراوە.
بەپێی زانیارییەکان, بەغداد بۆ دڵنیابونەوە لە راستی و دروستی ناوی راستەقینەوە و پاکی لیستی موچە، داوای بایۆمەتری و یوپی ئێن-ی ئەو مامۆستایانە دەکات کە کراون بە گرێبەست.
هەر بە پێی زانیارییەکان، تا ئەو کاتەی بایۆمەتری و یوپی ئێنی خانەنشینان کۆتایی دێت هیچ مامۆستایەکی گرێبەست بایۆمەتری بۆ ئەنجام نادرێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە