كوردستانهەواڵ

پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند، كه‌ كاری دزیی ئه‌نجامداوه‌ و تۆمه‌تباره‌كه‌ش دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نووسینگەی راستی، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (س.ب.ر) دەستگیر كرد، كە هەڵسابوو بە دزینی چەند مۆلیدەیەك لە ژمارەیەك خانووی هەیكەل و پاشان بە نرخێكی كەم لە بازاڕدا دەیفرۆشتنەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، تۆمەتباری ناوبراو، دانی بە تاوانەكەیدا ناوه‌، بۆیە بەپێی ماددەی (446) لە یاسای سزادان، راگیراوه‌ و رووبەڕووی دادگا كرایەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close