
وەزارەتی نەوتی عێراق لهڕاگهیهنراوێكدا داهاتی هەناردەکردنی نەوتی بۆ مانگی حوزەیران بڵاوکردەوە و رایگەیاند.
باسک نێت
بهگوێرهى ئاماری کۆتایی هەناردەکردنی کۆمپانیای (سۆمۆ)، لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، 98 ملیۆنو 882 هەزارو 613 بەرمیل نەوت هەناردەکراوە کە داهاتەکەی زیاتر لەشهش ملیارو 698 ملیۆنو 21 هەزار دۆلارە.
بهپێی ئامارەکە، ئەو نەوتەی لەڕێگەی کێڵگەکانی نەوتی ناوەڕاستو باشوری عێراق هەناردەکراوە، 97 ملیۆنو 718 هەزارو 994 بەرمیل بووە، هاوکات لەکێڵگەی گیارە 964 هەزارو 741 بەرمیل بووە و ئەو نەوتەی بۆ ئوردنیش هەناردەکراوە، 216 هەزارو 878 بەرمیل بووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




