عێراقكوردستانهەواڵ

برنج ئەمەریكی بۆ بەشەخۆراك زیادکرا

باسک نێت

ئەمڕۆ هەینی 15ـی كانوونی یەكەم، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، دەستیان كردووە بە بەتاڵكردنەوەی كەشتییەكی گەورەی برنج، بۆ گواستنەوەی برنجی هاوردەكراو لە بەندەری ئوم قەسرەوە بۆ فرۆشگاكانی خۆراك لە بەغدا و پارێزگاكان تا لە بەشەخۆراكی مانگانە دابەش بكرێت.

باس لەوەش كراوە، برنجەكە لە جۆری ئەمەریكییە و بڕەكەی 43 هەزار تۆنە، دەستكراوە بە پشكنین بۆی دواتر دەگوازرێتەوە بۆ پارێزگاكانی تر.

ئەو وەزارەتە رای دەگەیەنێت، كارەكانیان خێرا كردووە بۆ دابەزاندنی سەرجەم برنجەكە، هەروەها ئەو برنجە لە بەشەخۆراكی ئەو مانگە دابەش دەكرێت، لە ڕۆژانی داهاتووش برنجی تر دەگات.

ئەمساڵ تەنیا یەك وەجبە برنجی ئەمەریكی لە بەشەخۆراكی مانگانە دابەشكراوە، هاووڵاتی لەجۆر و تامەكەی رازی بوون، بە هاتنی بۆ بەشەخۆراك دەبێتە دووەمین وەجبەی ئەمساڵ.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close