كوردستانهەواڵ

نرخی ئەمپێری مۆ‌لیدە بۆ مانگی ئاب دیاریكرا

نرخی ئەمپێرێ كارەبای موه‌لیدە ئه‌هلییه‌كان لە مانگی ئابدا له‌ نێوان سێ هه‌زار و پێنج سه‌د بۆ چوار هه‌زار دیناردا دەبێت.

قایمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد ئەمڕۆ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه‌، به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری موه‌لیدە بە (33.5) سی و سێ دینار و نیو بۆ مانگی هه‌شت (ئاب) دیاریكرا.

ئاماژەی بەوەشکردوە ‌به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (105) بۆ (120) کاتژمێر كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان سێ هه‌زار و (500) دینار چوار هه‌زار دیناردا ده‌بێت .

هاوکات به‌پێی پێدان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییكانه‌وه،‌ نرخی ئەمپێڕێك كاره‌با لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت .

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی 9 (ئه‌یلول) هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close