
باسک نێت
نوسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت ڕایگەیاند، لیژنەیی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاسپێردراوە بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی تێبینی و گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە بودجەی ئەمساڵ. دەشڵێت “بە پەسەندکردنی بودجە دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنی سەرجەم کێشەکانی پەیوەست بە خەرجییەکان و کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆتاییان دێت”.
ئەمڕۆ هەینی، نوسینگەی موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند، بەمەبەستی پەسەندکردنی بودجەی ئەمساڵی عێراق لەژێر ڕێنمایی بەندەکانی بودجەی سێ ساڵەدا، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق راسپێردراوە بۆ ئامادەکردنی کۆتا گۆڕانکارییەکان لە بودجەدا.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ڕاپۆرتە تایبەت دەبێت بە سەرجەکانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ماددەکانی پەیوەست بە بڕگە هەموارکراوەکان یاخود بڕگەکانی پەیوەست بە زیادبوونی خەرجییەکان بەتایبەت خەرجی مووچە.




