كوردستانهەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی ڕاستی و دروستی ئەو فۆڕمەئاشكرادەكەن بەناوی تەوتین لە بانكی TBIبە فەرمانبەران دراوە

مامۆستایانی ناڕازی ڕاستی و دروستی ئەو فۆڕمەئاشكرادەكەن بەناوی تەوتین لە بانكی TBIبە فەرمانبەران دراوە

باسک نێت
ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕایدەگەیەنێت، لە بەغدا و هەولێر بەدواداچوونیان بۆ ئەو فۆڕمی تەوتین-ە كردووە، كە لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و كۆیە دابەشكراوە و بەم زووانە زانیاری بۆ ڕای گشتی بڵاودەكاتەوە

ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەدواداچوون بۆ ڕاست و دروستیی ئەو فۆڕمەی بەناوی تەوتینی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران لە بانكە فیدڕاڵییەكان، بەشێوازی ئەلكترۆنی بۆ فەرمانگەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین و قەزای كۆیە نێردراوە بەناوی بانكی TBIەوە دەكەن.

ڕاشیگەیاندووە، نوێنەرانی ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی، سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەغداد و سلێمانییان كردووە، لەوپێناوەشدا؛ بە زووترین كات، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا زانیارییەكان بۆ ڕای گشتی دەخەینەڕوو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close