
عەلی خامنەیی، رێبەری شۆڕشی ئێران:ترەمپ مافی ئەوەی نییە لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و هیچ وڵاتێکی دیکە قسە بکات.
هیچ کێشەیەک نییە، بەو شێوەیە بیری لێبکەرەوە، بەڵام تۆ کێیت، ئەگەر وڵاتێک پیشەسازیی ئەتۆمی هەبێت، پێی بڵێیت چی بکات و چی نەکات. ئایا ئێران دامەزراوە و پیشەسازیی ئەتۆمی هەبێت، چ پەیوەندییەکانی بە ئەمریکاوە هەیە؟ ئەم دەستێوەردانانە نەگونجاو و هەڵە و کەڵەگاییە.
سزاکانی ئەمریکا کە ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی دیکەش لە ترسا پاڵپشتی لێدەکەن، لە دژی گەلی ئێرانن، بۆیە ئێوە دووژمنی گەلی ئێرانن نەک دۆستی.
من لەگەڵ دانوستاندنم، لە کاتێکدا ئەگەر دانوستاندنێک هەڕەشە و زۆرداریی لەگەڵدا بێت و ئەنجامەکەی پێشوەختە دیاری کرابێت، ئەوە دانوستاندن نییە، بەڵکو خۆسەپاندن و زۆرەملێیە. گەلی ئێران ملکەچی سەپاندن نابێت.
ئەمریکا شەڕخوازە و جگە لە تیرۆر، هانی شەڕیش دەدات، ئەگینا ئەم هەموو بنکە سەربازییەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بۆ چییە؟ شەڕ و مردن لەم ناوچەیە بەهۆی بوونی ئەمریکایە.
لە جەنگی 12 رۆژەدا، ئێران بە مووشەکەکانی زللەیەکی تووندی لە قەوارەی زایۆنیی دا.
زایۆنییەکان پێشبینیان نەدەکرد، مووشەکی ئێران بتوانێت بە بڵێسە و ئاگرە بچێتە نێو قووڵایی ناوەندە هەستیار و گرنگەکانیانەوە و لەنێویان ببات و بیانکاتە خۆڵەمێش.
باسک نێت




