
“تەمەنی خانەنشینیی لە 60 ساڵەوە بۆ 63 ساڵ بەرزدەكرێتەوە”
باسک نێت
نەرمین مەعروف- ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
بەپێی کارنامەی دانیشتنی ژمارە ١ی ئەنجومەنی نوێنەران لە وەرزی یەکەمی یاسادانان لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، بڕگەی پێنجەمی کارنامەکە تایبەتە بە هەمواری دووەمی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤
خاڵی سەرەکی هەموارەکە تایبەتە بە (تەمەنی خانەنشینی)و پێشنیازەکە بۆ ئەوەیە تەمەنی خانەنشینبوونی فەرمانبەران لە کەرتی گشتی بکرێتەوە بە ٦٣ ساڵ کە لە ئێستاداو بەهۆی هەمواری یەکەمی یاساکە لە ساڵی ٢٠١٩ کراوەتە ٦٠ ساڵ..
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە