
ترەمپ هاوكارییەكانی خۆراکی جیهانیی بۆ دەیان ووڵاتی هەژار ڕاگرت
باسک نێت
ئەمریکا پارەی تەرخانکراوی بۆ پرۆگرامی فریاگوزاریی سەر بە ڕێکخراوی خۆراکی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگرت، کە یارمەتی ملیۆنان کەسی هەژار لە ‘ئەفغانستان، سووریا و یەمەن و 11 وڵاتی دیکە’ دەدات، کە زۆرینەی ئەو وڵاتانە بەدەست ململانێکانەوە گیرۆدەن.
ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس بڵاویکردەوە، پرۆگرامی خۆراکی جیهانی، کە گەورەترین ڕێکخراوی نێودەوڵەتییە کە یارمەتییە خۆراکییەکان پێشکەش دەکات، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا، داوای لە ئەمریکا کردووە کە بڕینی ئەو بڕە پارەیە پێچەوانە بکاتەوە و بەردەوام بێت.
بەرنامەی خۆراکی جیهانی
“ئەم بڕیارە وەکوو سزای لەسێدارەدانە بۆ ملیۆنان کەس کە ڕووبەڕووی برسییەتی دەبنەوە.”
لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ، بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە پشتیوانییەکانی بۆ ئەم ڕێکخراوە، کە ژیانی هەزاران کەس ڕزگار دەکات، هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەمەریکا و خێرخوازانی دیکە دەربڕی بۆ بەشدارییەکانی پێشوویان.




