ڕاپۆرتعێراقهەواڵ

لە عێراق نزیکەى هەشت هەزار سزادراوى لەسێدارەدان هەن داوادەکرێت سزاکانیان جێ بەجێ بکرێت

لە گرتووخانەکانى عێراق نزیکەى هەشت هەزار سزادراوى لەسێدارەدان هەن و لیژنەى مافى مرۆڤى ئەنجوومەنى نوێنەران، داوا لە سەرۆککۆمار دەکات واژۆ لەسەر جێبەجێکردنى سزاکەیان بکات بۆ ئەوەى قەرەباڵغیى گرتووخانەکان کەمببێتەوە.

باسک نێت‌

زوهێر فەتلاوى، ئەندامى لیژنەى مافى مرۆڤ لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمیی عێراق رایگەیاند، زۆرینەى گرتووخانەکان زیاد لە تواناى خۆیان زیندانییان تێدایە، ئەوەش کاریگەریى نەرێنى لەسەر پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکان و بڵابوونەوەى نەخۆشى لەناو زیندانییەکاندا هەبووە.

وتیشى، لە ساڵى 2014ـەوە هەشت هەزار کەس بە تاوانى تیرۆر سزاى لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە و لەوکاتەوە سزاکە جێبەجێنەکراوە.
فەتلاوى داواى لە سەرۆککۆمار کرد، واژۆ لەسەر سزاکەیان بکات لەجیاتی هێشتنەوەیان لە گرتووخانەکان.

سەبارەت بە پرۆژەیاساى لێبوردنى گشتى رایگەیاند، لیژنەکەیان هەوڵەکانى چڕکردووەتەوە بۆ پەلەکردن لە پەسەندکردنى پرۆژەیاساى لێبوردنى گشتى تاوەکو هەر کەسێک مافى خۆى وەربگرێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close