
لەلایەن چالاکوان و چین و توێژەکانی هەڵەبجەوە ٧٢ کاتژمێر مۆڵەت دراوە بە ئیدارە(حکومەتی) خۆجێی هەڵەبجە بۆ سێ بابەت :
١.ئیدارەی پارێزگا فشار لە لیژنەی باڵای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بکە بۆ ڕێکارەکانی تەواوبوونی پارێزگای هەڵەبجە.
٢. ئەگەر حکومەت گوێی لە داوای دەسەڵاتی حکومەتی لۆکاڵی هەڵەبجە نەگرت ، ئەوا با بگەڕێنەوە بۆ خەڵکی شار و پێکەوە فشارێکی مەدەنی هەمەچەژن دەکەین تا حکومەت گوێ لەوداواکانمان دەگرێت.
٣. خۆ ئەگەر نەگڕانەوە بۆ لای جەماوەر ئەوا دەست لەکارەکانیان بکێشنەوە ، ئەگەر دەست لەکاریش ناکێشنەوە ئەوا چین و توێژەکانی هەڵەبجە بەفشار دەستیان پێ لەکار دەکێشنەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە