بە فەرمانی پارێزگاری سلێمانی، دەوامی فەڕمیی لە فەرمانگەکانی دەوڵەتدا هەفتانە لە رۆژی یەکشەممەوە تا پێنجشەم دەبێت. هاوکات، دەسەڵات بە سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەڕێوەبەری دامودەزگاکانی دەوڵەت دراوە، خۆیان کاتژمێری دەوامکردن دیاریبکەن.
هەر لە فەرمانەکەی هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانیدا هاتووە، کە رێژەی دەوامکردنی فەرمانبەران بەپێی پێویستیی فەرمانگەکان و بەپێی ژمارەی میلاکەکانیان بەشێوەی نۆرە (تناوب) دەبێت، بە مەرجێک نەبێتە هۆی وەستانی کاری فەرمانگەکان و دواکەوتنی مامەڵەی رۆژانەی هاوڵاتیان.
دەشڵێت، “دەوامکردن لە هەموو فەرمانگەکاندا بە ڕەچاوکردن و پابەندبوون بە ڕێکارە تەندروستیی و خۆپارێزییەکانی پەتای کۆرۆناوە دەبێت.”
لە چەند رۆژی رابردوودا، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێویستە گشت فەرمانبەرانی حکومەت پابەندبن بە دەوامیی فەرمی لە یەکشەممەوە تا پێنجشەممە و لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تاوەکو ٣ی دوانیوەڕۆ.