ئابووریڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

كۆمپانیای (DNO):  تا ساڵی 2026 هەڵكۆڵین بۆ (8) بیری نوێ‌ دەكەین

كۆمپانیای (DNO):
تا ساڵی 2026 هەڵكۆڵین بۆ (8) بیری نوێ‌ دەكەین

باسک نێت
كۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی لە راگەیەندراوێكدا:

هەفتەی داهاتوو کارەکانی هەڵكۆڵین لە رێگەپێدانی گەڕانی سەرەکیدا دەست پێدەکاتەوە دوای وەستانی دوو ساڵ و نیو، بە دەستپێکردنی هەڵكۆڵینی بیرێکی بەرهەمهێنانی نوێ لە کێڵگەی تاوكێ‌.

دوو سەكۆی هەڵكۆڵین ئامادەن بۆ هەڵکەندنی هەشت بیر لە رێگەپێدانەکەدا تا ساڵی 2026.
ئامانجی کۆمپانیاکە زیادكردنی بەرهەمهێنانە بە ڕێژەی (25%) بۆ 100 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.

مۆڵەتی تاوكێ، هەردوو کێڵگەی تاوکێ و پیشخاپور لەخۆدەگرێت، کە دوو گەورەترین کێڵگەی ناوچەکەن کە لەلایەن کۆمپانیایەکی نەوتی نێودەوڵەتییەوە بەڕێوەدەبرێن.

سەرەڕای وەستانی کارە نوێیەکانی هەڵكەندن دوای داخستنی بۆری هەناردەکردن لە ساڵی ٢٠٢٣ و کەمبوونەوەی داهات، بەڵام هێشتا رۆژانە ٨٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنین.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونی دوو دەیەمان لە کارکردن لەسەر ئەم ناوچە ئاڵۆزانە، متمانەمان بە توانای خۆمان هەیە بۆ دەرهێنانی بڕێکی بەرچاو زیاتر لە نەوت لە کێڵگە مۆڵەتپێدراوەکانی هەرێم.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close