ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستانهەواڵ

مەكتەبی راگەیاندن موژدەی كردنەوەی كەناڵی IMK ڕاگەیاند

مەكتەبی راگەیاندن موژدەی كردنەوەی كەناڵی IMK ڕاگەیاند

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
پاش هەوڵە بەردەوامەكانی مەكتەبی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ گرنگیدان بە میدیا و خستنەگەڕی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە بینراو و بیستراو و خوێندراو و كردنەوەی لاپەرەی باسك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك و دواتر وەرزێكی نوێی كەناڵی باسكی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ بەخۆشحاڵییەوە كردنەوەی كەناڵی IMK ڕادەگەیەنین، كە دوای چەندین ساڵ لە داخستنی بەڕووی بینەرە خۆشەویستەكانی دەكرێتەوە.
بەڕێزان، ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ڕیزبەندی پێشەوەی سەرجەم میدیاكانی كوردستان بووە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی نەبوونی بودجە و پاڵپشتی دارایی پاشەكشەی كرد و نەیتوانی درێژە بە خەباتی میدیایی خۆی بدات، بەڵام سوپاس بۆ خودا و پشتیوانی بەڕێز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی، تا ڕادەیەك میدیای بزووتنەوەی ئیسلامیمان خستووەتەكار بە بودجەیەكی زۆر هەژارانە و بە هەوڵ و ماندووبوونی ژمارەیەك ڕۆژنامەنووسی ماندوونەناس، كە شەو و ڕۆژیان خستووەتەسەر یەك تاكو بتوانین دڵی بینەرانمان خۆش بكەین.
ئازیزان، ئێمە لە هەوڵەكانی خۆمان بەردەوام دەبین و داواكارین جێگای رەزامەندی خوای پەروەردگار بێت و ئێوە ئازیزیش كارەكانمان پەسەند بكەن و چاوەڕێی هەموو هاوكارییەكیش لە ئێوە دەكەین ئەگەر بە نزایەكی خێریش بێت.

سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی
بەرپرسی مەكتەبی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی

١٧ی رەمەزانی ١٤٤٥
٢٧ /٣ /٢٠٢٤

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close