ئەمڕۆ چوارشەممە بەرپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێراق رای گەیاند ئێستاش لە ئەرکدان بۆ وەرگرتنی ناوی لیستی بەربژێرانی لایەنە سیاسییەکان.
فەرهاد ئەسعەد شێتنە بەرپرسی تۆماری لایەنە سیاسییەکان و کاندیدان لە ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق راگەیاند تا ئێستا تەنها یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانیی سەردەم و هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان و 12 بەربژێری سەربەخۆ ناویان پێشکەش کردووە.
گوتیشی سبەی پێنجشەممە دواهەمین وادەی پێشکەشکردنی ناوی بەربژێرانە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە