كوردستانهەواڵ

بەردی بناغەی شاری پیشەسازی خۆراک لە دهۆک دانرا

ئەمڕۆ لەلایەن هەریەکە لە مەسروربارزانی سەرۆکی حکومەت و کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازیەوە بەردی بناغەی شاری پێشەسازی خۆراک لە قەزای سیمیلی سەر بە دهۆک دانرا.

بەپێی زانیارییەکان پرۆژەکە لە سەر رێگای نزیک سنوری ئیبراهیم خەلیلە و لەسەر روبەری 1423 دۆنم زەوی دروست دەکرێت.

پرۆژەکە بریتیە لە ژمارەیەکی زۆری کارگە و کۆگای خۆراک و بە هاوبەشی حکومەتی هەرێم و کەرتی تایبەت دروست دەکرێت.

بەپێی دیزانی پرۆژەکە 275 کۆمپانیای جۆراوجۆری خۆراک و 229 کۆگای تێدا دەبێت و سودی بۆ جوتیاران دەبێت لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکانیان.

 پرۆژەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە لە قۆناغی یەکەمدا 70 ملیار و 128 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە .

هاوکات کەمال موسلیم وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ڕایگەیاند، پلانمان هەیە یانزە ناوچەی پێشەسازی دروست بکەین و بەتایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە،چونکە بەشێکی زۆری بەرهەمی جوتیاران لەوێیە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close