
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر جۆرەكانی گەڵابە و تانكەر لە نێوان شارەدێی وارما و سلێمانی، گیان لەدەستدانی كەسێك و برینداربوونی دوو كەسی دیکەی لێ كەوتەوە.
سیروان عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی شارۆچكەی وارماوە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە 20/7/2020، لە نێوان شارەدێی وارما و سلێمانی دوو ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر لە جۆرەكانی گەڵابە و تانكەر پێكیان داداوە.”
گوتیشی: “بەداخەوە بەهۆی ئەو رووداوەوە شۆفێری گەڵابەكە گیانی لەدەست داوە و شۆفێر و سەرنشینی تانكەرەكەش بریندار بوون.”
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە