ئابووریكوردستانهەواڵ

وه‌زیری كشتوكاڵ: عه‌لوه‌كان به‌ كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه‌

بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی رۆژانەی خەڵک و بەرزنەبوونەوەی نرخ، لەگەڵ راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ لە ناو شارەکانی ھەولێر و سلێمانی، عەلوەکان داناخرێن.

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بێگەرد دلشاد تاڵەبانی لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە، لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخی سەوزە و میوە عەلوەکان داناخرێن.

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو راشیگەیاندووە کە دوای ھەماھەنگیکردن لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران، لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و، وەزیری ناوخۆ، لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخی سەوزە و میوە دەرگای عەلوەکان داناخرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە کە، ھەموو ئەو بارھەڵگرانەی لە دەروازەکانەوە دێنە ناو ھەرێمی کوردستان، بارەکانیان لە عەلوەکانیان دادەگرن و جەختیش لەوە کراوەتەوە بەپێی ئەو پلانەی داڕێژراوە، سەوزەو میوە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە کۆڵانەکان دەفرۆشرێت، ئەمەش لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخ و بەرژەوەندی ھاووڵاتییان

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close