
لەئۆتۆمبێلێکدا پارەیەکی زۆری لیرەی سوری ئاشکرابوو
باسک نێت – کەرکوک
لەبازگەی ترکەڵانی باشوری کەرکوک، لەئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا دەست بەسەر 5 ملیار لیرەی سوریدا گیرا کە ویستوویانە بەقاچاخ تێپەڕێت.
میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی روداوەکەوە دەڵێت: شۆفێرەکەو سەرنشینێکی دیکە کە هاوڕێی بوو، دەستگیرکراون و بە ماددەی 281ی یاسای سزادانی عێراق و ماددەی 52 ی بانک دراونەتە دادگا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە