تەندروستی
تەمەنی توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر لە ئێران زیادیکردووە

باسک نێت
سەرۆکی کۆمەڵەی نەخۆشی زەهایمەر لە ئێران رایگەیاند: بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا زیانێکی زۆری بە بەساڵاچووان گەیاندووە، فشار و دڵەڕاوکێی لە خەڵکدا زیادکردووە.
مەعسومە ساڵحی سەرۆکی کۆمەڵەی نەخۆشی زەهایمەر لە ئێران بە ڕۆژنامەی ئەبراری رایگەیاند: تەمەنی توشبوون بەو نەخۆشییە لە ئێراندا بۆ 45 ساڵ دابەزیوە، تا ئێستا 400 کەسی تەمەن 45 ساڵ تووشی نەخۆشی زەهایمەر بوون .
ئاماژەی بەوەشكردوە، بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا زیانێکی زۆری بە بەساڵاچووان گەیاندووە، فشار و دڵەڕاوکێی لە خەڵکدا زیادکردووە، ئەمەش بووەتە هۆی خراپتربوونی نەخۆشییەکانی بیرچوونەوە، بەتایبەتی نەخۆشیی زەهایمەر.
ئەوەشیخستەڕوو، کۆمەڵەکە پلانی هەیە خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بە نەخۆشەکان بکات، وەک دامەزراندنی سەنتەری وێنەگرتن و کلینیکەکانی دەمار.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە