تەندروستیكوردستانهەواڵ

دادگای سلێمانی لەبارەی دەركردنی فەرمانی دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید ڕوونکردنەوە دەدات

دادوه‌ر عومه‌ر ئه‌حمه‌د رایدەگەیەنێت، شاسوار عەبدولواحید لەسەر سكاڵای بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركراوە. نەوەی نوێش رونكردنەوە لە بارەی هەوڵی دەستگیركردنی بڵاودەكاتەوە.

دادوه‌ر عومه‌ر ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی فه‌رمی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی ڕایگەیاند،”دۆسیەكەی شاسوار عەبدولواحید لە بنكەی پۆلیسی سەرچنارە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی سكاڵای لەسەر تۆماركراوە، گوایە لەماوەی رابردودا لە پۆستێكدا لە فەیسبوك وتویەتی ئەم كۆرۆنایە بونی نییە، بۆیە سكاڵایان لەسەر تۆماركردوە.”

بە ماددەی 433ی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركراوە، تاكو ئێستا دەستگیرنەكراوە

وتیشی،”بە ماددەی 433ی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركراوە، تاكو ئێستا دەستگیرنەكراوە، بەڵام رەنگە هۆكاری دەستگیرنەكردنەكەی ئەوەبێت كە یان ئەوەتا شاسوار عەبدولواحید لە ماڵ نییە، یاخود رەنگە ئەو هێزە ئەمنییەی پۆلیس فەرمانی پشكنینیان پێنەبێت”

لای خۆشیەوە هیمداد شاهین، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ رایگەیاند،”بەگوێرەی زانیارییەكانمان هیچ ئاگاداركردنەوەیەكی پێشوەختە نەدراوەتە نەوەی نوێ و شاسوار عەبدولواحید، ئێمە ئەمڕۆ رونكردنەوەیەك لەو بارەیەوە بڵاودەكەینەوە”

ماددەی (433)ی یاسای سزادانی عێراقی، ماددەیەكی یاساییە و تایبەتە بە (قذف و سب) جنێو و بوختان.

خەندان

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close