جیهانهەواڵ

ئێران وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە؛ بەرگری لە خۆمان دەکەین

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر ئێران و هێزە بەکرێگیراوەکانی هێرش بکەنە سەر سەربازانیان ئەوا باجێکی قورس دەدەن. وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت، باجارێکی دیکە شەڕخوازان بە هەڵەتدا نەبەن، ئەگەر شەڕیش ببێت ئێران بەرگری لە خۆیان دەکەن. 

محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە توویتێک کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای تێدا تاگکردووە هۆشداری بە ئەمریکا دەدات و ئاماژە بەوەدەدات، ئەگەر شەڕ لە دژی ئێران بەرپا بکەن، بەرگری لەخۆیان دەکەن و وانەیەک بە ئەمریکا دەدەن. 

زەریف ئاماژەی بەوە داوە، کەس ناتوانێت ملیۆنان هێزی بەکرێگیراوی هەبێت، ئەو هێزانەش کە بەرگری لە ئێران دەکەن و ئێرانی نین، بە دۆستی ئێران ناوی بردوون، نەک هێزە بەوەکالەتەکانی ئێران. 

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری بە ئەمریکا دەدات و دەڵێت: ئێران هەرگیز دەست بە شەڕ ناکات، بەڵام بەرگری لەخۆی دەکات و ئەوانەش کە دەستپێشخەری شەڕ دەکەن وانەیان پێدەدات.

  پێشتر سەرۆکی ئەمریکا لە توویتێکدا نووسیبووی “بەپێی زانیاری و باوەڕی ئەوان ئێران و گرووپەکانی سەر بە ئەو وڵاتە پلان بۆ هێرشی لەناکاو بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و ئامانجەکانیان دادەنەن”. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close