عێراقكوردستانهەواڵ

لێبڕینی مووچە دەسپێدەکات

لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کارا کراوە و ئەم مانگە سەرجەم فەرمانبەران 1% لە مووچە بنەڕەتییەکانیان دەبڕدرێت.

یادگار جەبار، سەرپەرشتیارى لیژنەى بایۆمەتری لە سلێمانی رایگەیاند، رۆژی رابردوو لە نوێترین رێنماییدا داوایان لێکراوە بەگوێرەی بڕیاری 281ـی وەزارەتی پلاندانانی عێراق و راسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری عێراق، بە رێژەی 1% لێبڕین لە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران بکرێت.

هاوکات فێنک حەسیب، سەرپەرشتیاری لیژنەى بایۆمەتری لە هەولێر لەبارەی هۆکار و مەبەستی لێبڕینەکەوە رایگەیاند، “ژمارەی کەسیی بێهاوتا کە بە UPN ناسراوە و بووەتە ژمارەی وەزیفی، لەبەرامبەر ئەوەدا بەغدا داوای کردووە، ئەو لێبڕینە بکرێت لە مووچەی بنەڕەتی و سەرجەم فەرمانبەرانى هەمیشەیی و گرێبەست بگرێتەوە و لێبڕینەکە تەنها بۆ یەک مانگە و لەسەر لیستی مووچەی مانگی ئایار جێبەجێدەکرێت”.

لێبڕینی 1٪ـى مووچە بەجۆرێکە، لە کۆى مووچەى بنەڕەتى فەرمانبەران دەبێت، ئەگەر فەرمانبەرێک مووچەى بنەڕەتییەکەى 400 هەزار دینار بێت، تەنیا چوار هەزار دینارى لێدەبڕدرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close