
عەبدولئیلا نائیلی سەرۆكی دەزگای شەهیدانی عێراق ئاشکرایکرد: دوای لێكۆڵینەوە لە لیستی شەهیدان، دەرکەوتووە نزیكەی 28 هەزار مووچەی شەهیدانە ساختەن و ڕاگیران.
باسک نێت
نائیلی وتیشی: بەبڕیاری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لیژنەیەك پكهێنراوە تا لێكۆڵێنەوە لەدۆسیەی مووچەی شەهیدان بكەن.
هۆكاری پێكهێنانی لیژنەكە ئەوەیە زانیاریمان پێگەیشتووە کە كەسانی تـیرۆریـ.ـسـت مووچەی شەهیدانەیان هەیەو هەندێكیشیان مامەڵەكانیان ساختەن و بە بەرتیل کارەکانیان ڕایی كراون.
ڕاشیگەیاند: لیژنەكە لەیەكەم هەنگاویدا مووچەی 27 هەزارو 770 مووچەی شەهیدانیان ڕاگرتووە، تا دووبارە دۆسیەكانیان وردبینییان تێدا بكرێت کە لەزۆربەی پارێزگاکان هەن و زۆرترینیشیان لەپارێزگای ئەنبارن.
دڵنیاییشیدا لەوەی كەس مافی نافەوتێت، هەر كاتێك لیژنەكە وردبینیی تەواوكردو دەركەوت مامەڵەكان دروست و بێ كێشەن، مووچە ڕاگیراوەكانیان پێكەوە بۆ خەرجدەكرێت.