
رۆیتەرز
ئێران شەوی رابردوو بە پاكستاندا پێشنیازێكی هەمواركراوی بۆ ئەمریكا ناردووە
باسک نێت
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکی پاکستانەوە ئەمڕۆ بڵاويكردەوە، ئیسلام ئاباد شەوی رابردوو پێشنیازێکی هەمواركراوی ئێرانی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ بۆ ئەمریکا ناردووە.
کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا ناکۆکی نێوان هەردوولا کاتی دەوێت بۆ چارەسەرکردن، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کاتی زۆرمان لەبەردەستدا نییەو واشنتۆن و تاران بەردەوامن لە گۆڕینی مەرجەكانیان.
لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنانەوانیدا رایگەیاند: تاران لەم قۆناغەدا سەرنجی لەسەر کۆتایی هێنان بە شەڕە، جەختیشییكرد لەوەی دستبەرداری مافی پیتاندنی بۆرانیۆم نابن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




