كوردستانهەواڵ

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر: سبەی کێشەی بۆریی ئیفراز 3 چارەسەر دەبێت

دوای شکانی بۆرییەکی گواستنەوەی ئاو، سێ رۆژە چەند گەڕەکێکی هەولێر بێئاو بوون، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێریش دەڵێت، تاوەکو سبەینێ پێنجشەممە کێشەکە چارەسەر دەکرێت و ئاو دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنانەی چەند رۆژێکە بێئاون.

بەهۆی کارکردن لە پرۆژەی دووسایدکردنی رێگەی نێوان هەولێر-گۆپاڵ، رۆژی 2020/09/14 بۆریی ئاوی ئیفراز سێ کە قەبارەکەی مەتر و نیوێکە و کێشی نزیکەی 8 تۆنە شکا، بۆیە چەند گەڕەکێکی هەولێر، لەوانە گەڕەکەکانی شۆڕش لە شەقامی 60 مەترییەوە تاوەکو رێگەی کەرکووک و شەقامی 120 مەتریی هەولێر و بەشێکی کەسنەزانن، بێئاو بوون.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر هۆشداریی دابووە هاونیشتمانییانی هەولێر کە تاوەکو چاککردنی بۆرییە شکاوەکە دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە دەست بە ئاوەوە بگرن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close