
بەپەلە.. لەبارەی ئەو کەسانەی لە سەرژمێری تۆمار نەکراون بڕیار درا
باسک نێت
سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەوانەی تاوەکو ئێستا تۆمارنەکراون، پێویستە بە “زووترین” کات لە رێگەی هێڵی گەرمی 567ـەوە پەیوەندییان پێوە بکەن.
کارزان مەنتک، سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان
“لە زۆرینەی ناوجەکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی هاووڵاتیان زۆرینەی ئەنجام دراوە و رێژەیەکی زۆر کەم ماوە. ئەوانەش ماون دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمەوە بکەن”.
دارا رەشید، وەزیری پلاندانان جەختی کردووەتەوە تاوەکو یەک خێزان مابن، تۆمارکردن بەردەوام دەبێت؛
“پێویستە خەڵک پێش کاتژمێر 12:00ـی ئەمشەو پەیوەندییان پێوە بکەن”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




