
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 22/8/2025 رووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری قەزای بەردەرەش روویدا و بەهۆیەوە 5 ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپل خۆی بە بارهەڵگرێکدا کێشاوە و لە ئەنجامدا دایک و باوک و سێ منداڵیان گیانیان لەدەستداوە. دوای رووداوەکە ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرتووە و سووتاویشن.
دوای ئەوەی تەرمەکانیان دەرهێنراون و بۆیان دەرکەتووە کە دایکەکە دووگیان بووە. لەبەر سووتاوی تاوەکو ئێستا نازانرێت خەڵکی کوێن.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




